هه‌ردی سه‌ڵاح: ئیتر كاتی هه‌ڵوێسته
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "عێراقی عروبه‌ش راست ناكا، مه‌به‌ستی برسی كردنی خه‌ڵكی كوردستانه و ئیتر كاتی هه‌ڵوێسته".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "سودانی مه‌دحی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كا و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌بڕێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 15ی ته‌مموزه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێی به‌غدایه بینرێت، حكومه‌تی عێراقیش داوای راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم و سه‌دا 50ی داهاتی ناوخۆ ده‌كات، تا ئێستاش حكومه‌ت ملی به‌و داواكارییانه نه‌داوه و سووره له‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی به‌شێك له نه‌وته‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا.
PM:03:45:15/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت