کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سەرسنگ و خورمەڵە قبووڵکراو نین


وێستگەنیوز-

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەموزی 2025، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، "هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەرانسەری عێراق سەرکۆنە دەکەین، لە نێویشیاندا هێرشە درۆنییەکانی 14 و 15ی تەمووز بۆ سەر ژێرخانی گرنگ لە کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسنگ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بۆ رێگریکردن لە گروپە چەکدارەکان بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی نەتوانن ئەم هێرشانە بکەنە سەر شوێنەکانی نێو خاکەکەی، لەنێویاندا ئەو شوێنانەی کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرهێنانیان لە داهاتووی عێراقدا کردووە."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەم هێرشانە مایەی قبووڵکردن نین، سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن و زیان بە هەوڵەکانی عێراق بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی دەگەیێنن، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن و رووبەڕووی بەرپرسیارێتییان بکەنەوە".


PM:01:03:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت