وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشەکەی سەر کێڵگەی سەرسنگ هیچ زیانێکی نەبووە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر".

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت، "ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات".


AM:11:14:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت