وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: زیان به كێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمه‌ڵه گه‌یشتووه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشی دوو درۆنه‌كه، زیان به كێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمه‌ڵه گه‌یشتووه.
كه‌مێكك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه (14)ی ته‌مووزی 2025 له كاتژمێر 8:20 و 8:25 له ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمه‌ڵه له پارێزگای هه‌ولێر".
سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی به بۆرییه‌كانی ئاوی وێستگه‌كه گه‌یاندووه".
راشیگه‌یاندووه كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات".
PM:11:21:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت