له قه‌ڵادزێ و سه‌روچاوه خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونی مووچه، به‌شێك له دانیشتوانی شارۆچكه‌كانی قه‌ڵادزێ و سه‌روچاوه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، هێزه ئه‌منیه‌كانیش رێگری ده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و له شارۆچكه‌كانی قه‌ڵادزێ و سه‌روچاوه دژی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونی مووچه رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه‌ش له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی رێگریكردن له خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانیش، خۆپیشانده‌ران له ده‌روازه‌ی سه‌روچاوه، رێگای حاجیاوا - سه‌روچاوه بۆ ئیداره‌ی سۆران داده‌خه‌ن!.
PM:11:04:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت