ره‌وتی هه‌ڵوێست: پشتیوانی هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕازیه‌كی مه‌ده‌نی-ن
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات تائێستا بێ باكه‌نه له برسیكردنی خه‌ڵك ده‌ڕوانێت، ده‌شڵێت: "پشتیوانی هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕازیه‌كی مه‌ده‌نی-ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت كه "ژیانی موچه‌خۆران سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی خراپدایه، ده‌سه‌ڵات تائێستا بێ باكه‌نه له برسیكردنی خه‌ڵك ده‌ڕوانێت".
له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه كه "ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، پشتیوانی هه‌مو خۆپیشاندان و ناڕازیه‌كی مه‌ده‌نیه، خۆمان و هاوهه‌ڵوێستانمان به‌شێك ده‌بین لێی".
ده‌شڵێت: "لێره‌وه ده‌ستی دۆستایه‌تی و كاری پێكه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ڕاده‌كێشین..".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئێمه له ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ئاماده‌ین بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و یاسایی و دیبلۆماسی، بۆ ئه‌مه‌ش پلانێكی تۆكمه‌مان داڕشتوه‌و ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ست به‌ڕێزتان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی، ده‌بێت باش بزانن توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك ڕۆژ به‌ڕۆژ زیادده‌بێت، به‌فشار و هه‌ڕه‌شه كپ ناكرێته‌وه".
ره‌وتی هه‌ڵوێست راشیگه‌یاندووه كه "باشترین بژارده ئه‌وه‌یه، نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگای سۆمۆوه بفرۆشرێت و 50٪ داهات به پێی یاسای ئیداره‌ی مالی بگه‌ڕێته‌وه‌و موچه و پشكی خه‌ڵكی كوردستان دابینبكرێت. (ته‌وتین)ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
PM:10:33:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت