حزبی شیوعی، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مووچه كۆده‌كاته‌وه
هیوا عومه‌ر جێگری سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێم كه خاوه‌نی یه‌ك له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانن، له‌سه‌ر داوای حزبی شیوعی كوردستان كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتووگۆكردن ده‌رباره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و قه‌یرانی مووچه.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه (16ی ته‌مموزی 2025)، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان؛ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
هیوا عومه‌ر جێگری سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر بانگهێشتی ئێمه‌یه".
جێگری سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی ده‌ڵێت: "بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و قه‌یرانی مووچه گفتووگۆ بكه‌ین".
له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به تێكڕا له‌كۆی (100) كورسی، (33) كورسییان هه‌یه.
كورسی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتین له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌مشێوه‌یه‌یه:
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: 15 كورسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان: 7 كورسی
ره‌وتی هه‌ڵوێست: 4 كورسی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان: 3 كورسی
به‌ره‌ی گه‌ل: 2 كورسی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 1 كورسی
هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان (شیوعی+ سۆسیال دیموكرات+ زه‌حمه‌تكێشان): 1 كورسی
PM:10:11:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت