هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب: ئه‌وانه‌ی له وه‌رتێ خۆپیشاندانیان كرد مۆڵه‌تیان نه‌بوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایگه‌یاند كه دۆخی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئارامه و ئاساییبۆته‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ی دوێنێ شه‌و له وه‌رتێ خۆپیشاندانیان كرد مۆڵه‌تیان نه‌بوو".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری ھه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكرده‌وه كه "دۆخی ئیداره‌كه ئارامه و ئاسایی بۆته‌وه".
ھه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر ھێڵ بووین، كێشه‌ی كه‌می كاره‌با له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و كێشه‌یه‌ی ھه‌بووه ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌و گوندانه‌ی كێشه دروست بووه، مولیده نه‌بووه، كاره‌باش كه‌مبووه، ئه‌و كێشه دروست بووه، ئێستا ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر كراوه".
ھه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب باسی له‌وه‌شكرد كه "ھه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌و كێشه‌یه‌ی كاره‌با ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دانیشتنمان ئه‌نجامدا و گوێمان له داواكاری ئه‌وان گرت و كارمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كرد".
ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ی شه‌وی رابردووش بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندانیان كردبوو ئه‌وانه نه‌بوون كه ئێمه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان پێدابوون، كه‌سانی دیكه بوون".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران راشیگه‌یاند كه "ئێستاش له ڕووداوه‌كه ده‌كۆڵینه‌وه، بۆیه ئێستا سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌چن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كوژرانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بكات.
PM:07:14:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت