عەلی حەمەساڵح: یەکێتی و پارتی زۆر باش لە دەنگی ناڕازی خەڵک و تەقینەوەی جەماوەری تێگەیشتوون


وێستگەنیوز-

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی زۆر باش لە دەنگی ناڕازی خەڵک و تەقینەوەی جەماوەری تێگەیشتوون، ئاماژە بەوەشدەکات، سەرکوتکردنی خەڵک ناتوانێت تاسەر بەردەوام بێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەموزی 2025، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "یەکێتی و پارتی زۆر باش لە دەنگی ناڕازی خەڵک و تەقینەوەی جەماوەری تێگەیشتوون".

ئاماژە بەوەشدەکات، "پارتی و یەكێتی دەزانن خەڵک ئێجگار توڕەیە،
دەشزانن سەرکوتکردنی خەڵک ناتوانێت تاسەر بەردەوام بێت و لە هەر ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە، بۆیە بەرەو تەسلیم بوونی نەوت بە سۆمۆ دەڕۆن".

نووسیویشیەتی، "بە کۆمپانیاکانیان وتوە بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ڕازی بن، پارتی، پشکی کارو لاناس دەپچڕێت، کە نزیکەی 50 هەزار بەرمیلە، واتە تەنها مووچە بێت، بەس نەوت و بەنزینی هەرزان نا".


PM:04:06:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو