ئاسایشی هەولێر دەستیگرت بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمی وێستگەنیوزدا
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر ئاسایشی هەولێر بە بیانووی ڕوماڵکردنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، دەستیگرت بەسەر مۆبایلی کەسی و کامێرای تیمە رۆژنامەوانییەکەی تیمی وێستگەنیوزدا.
هێزە ئەمنییەکان، لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکاندا، هەڕەشەی دەستگیرکردنی پەیامنێر و کامێرامانی وێستگەنیوزیان کردووە.
لە هەمان کاتدا، د.ڕەعد ڕەفعەت لەلایەن هێزێکی ئەمنی لە هەولێر دەستگیرکراوە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ د. ڕەعد رەفعەت محەممەد، سەرۆکی تیمی سکاڵاکارانی ستاندەر، لە بەردەم پارکی شانەدەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر پرسی مووچە و تەوتین بکات، دواتر شوێنی کۆنگرەکەی بۆ گەڕەکی عەدالە گواستووەتەوە، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە و رێگری لە رۆژنامەنووسان کراوە رووماڵ بکەن.
AM:11:09:14/07/2025
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت