وێستگەنیوز_
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ 28ـی تەممووز دواخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەمووزی 2025، دادگای فیدراڵی لەسەر سێ تەوەر دەستی بە کۆبوونەوە کرد، کە ئەوانیش کێشەی سەرۆکایەتییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق، سکاڵای فەرمانبەران لەسەر پرسی ڕاگرتنی مووچە و تێکەڵ نەکردنی مووچە بە کێشە سیاسییەکان.
دوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بڕیاربوو لەدوای یەکلایی کردنەوەی کەیسی یەکەم، بڕیاری وەلائی بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەر بکرێت، بەڵام دادگا کۆبوونەوەکەی بۆ 28ـی 7ـی 2025 دواخست.
بڕیاریشە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەمڕۆ کۆببێتەوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکە بۆچوونی خۆیان لە سەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخەنە ڕوو.
AM:10:52:14/07/2025
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه