وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی بڕیاربوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 7ـی 2025 خۆپیشاندان دژی مووچە و خراپی دۆخی خەڵک بەڕێوەبچێت، بەڵام رێگەی پێنەدرا. پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت، لە کاتی گەیشتنمان بۆ بازاڕی سلێمانی بە مەبەستی رووماڵکردنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاوڵاتیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە "رێگریمان لێکرا".
بە وتەی پەیامنێری وێستگەنیوز، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر لەناو بازاری سلێمانی بڵاوەی پێکراوە و رێگریی لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن و ناهێڵێن هیچ گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.
هەروەها، بەشێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون.
وەک هەمیشەش، ڕووماڵکردن قەدەغە کراوە و هێزەکان سەرجەم تیمەکانی راگەیاندنیان لە شوێنی خۆپیشاندانەکە دوورخستووەتەوە.
AM:10:20:14/07/2025
ئهم بابهته 2280
جار خوێنراوهتهوه