له وه‌رتێ خۆپیشانده‌رێك كوژرا
وێستگه‌نیوز-
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ناحیه‌ی وه‌رتێ توندوتیژی رووی دا و خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
ئه‌مشه‌و به‌هۆی خراپی دۆخی كاره‌باوه هاوڵاتیانی دۆلی بالیسان ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان ئیداره‌ی رانیه و بالیسانیان داخست و داوایان كرد كه دۆخی كاره‌بای سنووره‌كه‌یان باش بكرێت.
هاوكات دانیشتوانی ناحیه‌ی وه‌رتێ-ی سه‌ر به ئیداره‌ی سۆران به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه خۆپیشاندانیان كرد.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ناحیه‌ی وه‌رتێ توندوتیژی روویداوه و له‌سه‌ر پردی حافز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌كرا و خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ی كوژراوه ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حمانه كه پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنه، دوو هاوسه‌ری هه‌یه و خاوه‌نی پێنج منداڵه.
تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و سنووره هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و سنووره هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
AM:12:10:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت