شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێوه پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و پێشبینی باران بارینی هاوینه ده‌كرێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زایی كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه 2025/7/14 بۆ رۆژانی داهاتوو له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری بارسته هه‌وای ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان، پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كاته‌وه و گه‌رمای به‌تین تا راده‌یه‌ك كه‌مده‌بێته‌وه به‌رێژه‌ی 2 تا 4 پله".
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی كاته‌كانی سبه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره و رۆژی سێشه‌ممه 2025/7/15 له كاته‌كانی نێوان ئێواره بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 2025/7/16 ناوبه‌ناو له هه‌ندێ شوێندا به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كانی باكوری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری بادینان و ئیداره‌ی سۆران و سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌گه‌ر هه‌یه بارانی هاوینه‌یی دروستببێت و هه‌وره بروسكه‌ش چالاك ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "رێژه‌ی بارانه‌كه به‌گشتی كه‌م ده‌بێت و شوێنه‌كان به وردی ناتوانرێ دیاری بكرێ و له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێ شوێندا رێژه‌یه‌كی زۆریش باران ببارێ به شێوه‌ی تاوه بارانی به‌خوڕ و بوونی هه‌وره بروسكه‌ی بنكه به‌رز له‌م كاته‌دا كه بارانهكانیان به‌كه‌می یان ناگاته رووی زه‌وی ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ مه‌ترسیدارن بۆ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ده‌شته‌كان و ناوچه شاخاویه‌كان".
ده‌شڵێت: "كاتێك چالاك ده‌بن هه‌وره بروسكه‌یه‌كی زۆریان لێده‌رده‌چێت و به‌هێزترن له هه‌وره بروسكه‌ی وه‌رزی به‌هار".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "به‌گشتی پله‌كانی گه‌رما له‌سبه‌یه‌وه تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2025/7/20 له ئاستێكی ئاسایی هاوینه‌دا ده‌مێنێته‌وه و دواتر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌ستپێده‌كاته‌وه و گه‌رماكه له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان به‌تین ده‌بێته‌وه".
PM:10:25:13/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 4448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت