"رۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌باس محه‌مه‌د وته‌بێژی كۆنگره‌ی پێنجی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه رۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عه‌باس محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "دوابه‌دوای ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان له نێوخۆدا و ئه‌وه‌یشی كه په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه و بابه‌تی یاساییه‌وه هه‌یه، ڕۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه كۆنگره به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وتیشی: "نزیكه‌ی 900 ئه‌ندام به‌شداریی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌كه‌ن".
PM:08:53:13/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت