شاسوار عه‌بدولواحید: پارتی و یه‌كێتی ده‌ڕووخێن و كۆتاییان دێت
وێستگه‌نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له به‌رنامه‌ی تاووتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه:
* پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌روو بنه‌ماڵه سێ جار دزی له نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
*جارێكیان نه‌وت ده‌رده‌هێنن و پاره ناده‌ن به هیچ كه‌س، جاری دووه‌م نه‌وته‌كه ده‌ده‌ن به پاڵاوگه‌كه كه هیی خۆیانه و پاره‌ی لێناسهنن، جاری سێیه‌م به‌نزینه‌كه ئه‌گه‌ر بیده‌ن به 450 هه‌زار دینار قازانج ده‌كه‌ن.
*پارتی و یه‌كێتی دزێكی بێ ویژدانن بۆیه مووچه دابه‌ش ناكه‌ن.
* پارتی و یه‌كێتی 600 ملیۆن دۆلاریان له نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئیتر چۆن راده‌ستی ده‌كه‌ن.
*قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌وه نامێنێت كه مووچه نه‌درێت و داموده‌زگاكان په‌كبخرێت.
*نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكرێت پارتی و یه‌كێتی ناتوانن وه‌كو ئێستا دزی بكه‌ن.
*پارتی و یه‌كێتی داوایان له به‌غدا كردووه تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوو سێ مووچه بنێرێت.
*چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی مووچه راده‌ستكردنی نه‌وت و داهات و رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
*هاوڵاتیان بچن بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ بده‌ن به نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكده‌كه‌وین.
*به‌ڵێن بێت له به‌غدا كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
*هاوڵاتیان به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن و نه‌چن بۆ ده‌نگدان و نه‌وه‌ی نوێ نه‌كه‌ن به هێزێكی كاریگه‌ر، بارودۆخه‌كه زۆر له ئێستا خراپتر ده‌بێت.
*هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه و ئامانجمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌یه.
*داوامان له سودانی كردووه مووچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم بنێرن و سزای پارتی و یه‌كێتی بده‌ن.
*هاوڵاتیان 10 خولهك له كاتیان بگرن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئه‌وكات ده‌بینن چۆن ژیانیان ده‌گۆڕێت.
*هاوڵاتیان بیانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن، ئاماده‌م له‌پێشیانه‌وه بم.
*هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆر گرنگه و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م به‌شداری كارایان هه‌بێت.
*ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن گرنگ نییه بۆچی پارتی و یه‌كێتی فشار له لایه‌نگره‌كانیان ده‌كه‌ن كه به‌شداری بكه‌ن.
*ده‌نگده‌ری نه‌وه‌ی نوێ سه‌ری به‌رزه و خۆمان نه‌فرۆشتووه.
*نه‌وه‌ی نوێ واژۆی له به‌غدا كۆكرده‌وه بۆ ته‌وتینكردنی مووچه.
*په‌رله‌مانتاره‌كانمان هه‌میشه له‌ناو ههڵكدان و به‌رگری له مافی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
*نه‌وه‌ی نوێ به‌رده‌وام داكۆكیكار بووه و هاوڵاتیانیش له هه‌ڵبژاردن پاداشتمان ده‌ده‌نه‌وه.
*هه‌ركات پارتی و یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بوو بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان كۆببینه‌وه.
*پارتی و یه‌كێتی زۆر داوامان لێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵمان كۆببنه‌وه، به‌ڵام نامانه‌وێت بیانبینین.
*هه‌ندێك لایه‌ن هه‌واڵی ناو كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ پارتی و یه‌كێتی ده‌گوازنه‌وه.
*نامانه‌وێت هاوڵاتیان به قسه‌ی پارتی و یه‌كێتی بێ ئومێد بن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن.
*بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی شه‌وان كه ده‌خه‌ون ترسیان هه‌یه هاوڵاتیان بده‌ن به‌سه‌ریاندا.
*زۆر هێز و ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره له‌جیهاندا له‌ناوچوونن پارتی و یه‌كێتی-ش ده‌ڕووخێن و كۆتاییان دێت.
*هێزێك خۆی به ئۆپۆزسیۆن بزانێت هێرش ناكاته‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ.
*نه‌وه‌ی نوێ شه‌ڕی براكوژی نه‌كردووه و مووچه و قوتی هاوڵاتیانی نه‌دزیوه.
*په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
*به‌شێكی زۆر له سه‌رۆك هۆزه‌كان دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانین و زۆر به توندی قسه‌یان پێده‌ڵێت.
*نه‌وه‌ی نوێ 35 كاندیدی نوێی بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید كردووه.
*ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پاكن و خۆیان نافرۆشن، نه‌وه‌ی نوێ پاداشتیان ده‌داته‌وه.
*بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هیواتیان جێگرییه و بشیانكه‌یت به پاشا نایانه‌وێت.
PM:07:10:13/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت