لە سنووری ئامێدی ورچێک هێرش دەکاتە سەر شوانێک و برینداری دەکات


وێستگەنیوز_

لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی ورچێک هێرش دەکاتە سەر شوانێک و برینداری دەکات، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە ئێستا تەندروستی جێگیرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمووزی 2025، مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شوانێک بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی چووەتە دەرەوە لە سنووری شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، بەڵام ورچێک هێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا ورچەکە هێرشی بۆ سەر مەڕەکان کردووە، شوانەکەش ڕێگری لێکردووە، لە ئەنجامدا دەست و قاچەکانی شوانەکە بە سەختی بریندار دەبێت.

ئەو شوانە ناوی هوشیار ساڵحە و تەمەنی 52 ساڵە، دوای ئەوەی چووەتە بنکەی تەندروستی کانی ماسێ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی دهۆک کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە، هەروەها ئەمە یەکەمین حاڵەتی هێرشی ورچە بۆ سەر شوانێک لەو ناوچەیەدا.


PM:06:30:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو