سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: د. سەباح بەرزنجی لەسەر لێکچوونی ناوەکەی دەستگیرکراوە
وێستگەنیوز-
شەوی رابردوو د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تەموزی 2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "د. سەباح بەرزنجی بەهۆی لێکچوونی ناوی سیانی لەگەڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ وێستگەنیوز ئاشکراکرد، "دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان د. سەباح بەرزنجی ئازادکراوە".
PM:01:15:13/07/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت