پەروین بوڵدان: رەخنەكانی ئەردۆغان لە هەڵەكانی پێشووی هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەرە
وێستگەنیوز-
لەبارەی پەیامەکەی ئەمڕۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی ئیمراڵی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
پەروین بوڵدان رایگەیاند، "بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) و بزووتنەوەیی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) بڕیاریانداوە پێكەوە پڕۆسەی ئاشتی بەرەوپێشببەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رەخنەكانی ئەردۆغان لە هەڵەكانی پێشووی و قەدەغەكردنی زمانی كورد و كوشتن و سووتاندنی گوندەكان، هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی".
جەختی لەوەش كردەوە، "پێویستە بە زووترین كات کۆمسیۆنێکی پەرلەمانی بۆ بەیاساییكردنی پرۆسەی ئاشتی پێكبهێنرێت و بەربەست لەبەردەم پرۆسەكە دروست نەكرێت".
ئەمڕۆ شەممە 12ی تەموزی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و پرۆسەی ئاشتی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "لاپهڕهیهكی نوێ كراوهتهوه و كۆتایی به فرمێسك و خوێنڕشتن دێت، چونکە رێكخراوی تیرۆر خۆی ههڵوهشاندنهوه و لهدوێنیوه چهكی دانا و خهریكه رێكخراوی تیرۆر كۆتایی دێت".
PM:09:46:12/07/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت