لەیلا زانا بۆ بافڵ تاڵەبانی: دڵخۆشم کە لەسەر هەمان رێبازی مام جەلال لە هەوڵەکان بەردەوامی بۆ پرۆسەی ئاشتی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 12ی تەموزی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، بافڵ تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لەیلا زانای کرد و وتی، "وەکو چۆن لای مام جەلال ژنێکی قارەمانی کورد بوویت و هەمووکات باسی بوێری تۆی لەسەر زار بوو، لای ئێمەش تێکۆشان و ئازایەتی تۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە".
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە وتی، "خۆشحاڵین ئەنجامی هەوڵەکانمان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە تەنیا بژاردە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە گفتوگۆ".
لای خۆیەوە، لەیلا زانا سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە پای ئەو هەوڵ و کۆششانەی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەیدات و وتی، "هەرگیز لە یادی ناکەین کە مام جەلال یەکەم سەرکردە بوو دەستیکرد بە چارەسەرکردنی ئەم پرسە مێژووییە و دڵخۆشم ئێستا بافڵ تاڵەبانیش لەسەر هەمان رێباز هەوڵەکانی بەردەوامە و شانازیی دەکەین بەو رۆڵە کاریگەرەی دەیگێڕێت لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت".
PM:08:35:12/07/2025
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت