فەتوایەکی نوێ لەبارەی کڕین و فرۆشتنەوەی خانوو و شوقە درا
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی كڕین و فرۆشتنەوەی شوقە و خانوو فەتوای نوێی دەرکرد.
ئەمڕۆ شەممە 12ی تەموزی 2025، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان كە سەر بە یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانە رایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتییان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی شوقه و موڵك له‌و شاره تازانه‌ی كه دروست ده‌كرێن، كه هێشتا وه‌ریان نه‌گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان هه‌ر ده‌ست به دروستكردنی نه‌كراوه و ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی هه‌یه، یان ده‌ستپێكراوه، به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه و وه‌رینه‌گرتووه، كه له ئێستادا بووه‌ته دیارده‌و چه‌ندین ده‌ست ده‌كات".
ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر ئەم پرسە ئەنجومەنەکە گەیشتە ئەم فەتوایانە:
- فرۆشتنه‌وه‌ی شوقه و خانووبه‌ره پێش وه‌رگرتنی دروست نییه، چونكه فرۆشتنی هیچ كاڵایه‌ك پێش وه‌رگرتنی دروست نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به‌هه‌یكه‌ل دروسته به شێوازی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن (رفع الید) له‌و مافه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌و هه‌یكه‌له‌دا له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كدا واز له هه‌یكه‌له‌كه بهێنێ.
- ئه‌و شوقه و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه و هێشتا دروست نه‌كراون كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م دروسته به شێوه‌ی (بیع الإستصناع) له‌سه‌ر رای به‌شێك له زانایان، به‌ڵام فرۆشتنه‌وه‌یان پێش ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه و حه‌رامه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێویسته مسوڵمانان خۆیان بپارێزن له مامه‌ڵه‌كردن به‌و شوقه و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته مایه‌ی چه‌ندین گرفتی شه‌رعی و یاسایی و هه‌ندێك جار فێڵ و ناڕاستیش له‌م كاره‌دا ڕوده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی عه‌قارات كه یه‌ك شوققه چه‌ند خاوه‌نی هه‌بوو و چه‌ندین جار فراشرا بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕه‌سه‌ن و یه‌كه‌م جاری ئاگادار بووبێت، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ده‌بێته مایه‌ی مایه‌پووچ بوونی ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌دستن و له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن".
PM:05:46:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت