نه‌زهه‌ت حالی: چه‌كدانانی په‌كه‌كه ترسنۆكی نیه
وێستگه‌نیوز-
نه‌زهه‌ت حالی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی پاراستنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاند كه "چه‌كدانانی یه‌كه‌م گروپی سه‌ركرده و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌نگاوێكی مێژووی بوو، ده‌ستپێكی كرداری پرۆسه‌یه‌كی گرنگی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌ی پرسی كورده له توركیا".
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی پاراستنی پارتی ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كدانانه ته‌سلیم بوون نیه، به‌ڵكو ئازایه‌تییه و بوێرییه له تێگه‌یشتن له بارودۆخی هه‌نوكه‌یی و هه‌وڵدانه بۆ سود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه هاتووه‌ته پێش".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به كۆتایی هاتنی ئه‌و شه‌ڕه كورد ده‌توانێت له‌و پۆتانسیێله‌ی كه هه‌یه بۆ ژیانێكی باشتر و پێشكه‌وتن له‌ناو وڵاتی توركیادا سود وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا كورد له ڕووی ئابوری و زانستییه‌وه و به نیشته‌جێ بوون و تێكه‌ڵ بوونی له ناو شاره گه‌وره‌كانی توركیا، به به‌شداری له كاری په‌ڕله‌مانی به به‌راورد به جاران له قۆناغێكی زۆر جیاواز دایه، كورد هێزێكی باش و كاریگه‌ر و به‌سوده له توركیا".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "توركیا ده‌وڵه‌تێكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه و زانای بواری سیاسه‌ت جۆرج فریدمه‌ن پێی وایه ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌كو هێزێكی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، سه‌رۆك كۆماری توركیاش به ڕاشكاوانه له په‌رتوكی جیهانێكی دادپه‌روه‌رانه مومكینه( a fairer world is possible), ڕه‌خنه له سیستمی جیهانی ده‌گرێت و ده‌ڵێت "له‌و كاته‌ی جیهان ڕووبه‌ڕوی كێشه گه‌وره‌كان ده‌بێته‌وه،ئێمه ناتوانین چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه ده‌ستی ڕه‌حمه‌تی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك”ئه‌و چوارچێوه هزرییه‌ی كه ئه‌ردۆغان پێشنیار ده‌كات بۆ جیهان هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "ده‌بێت له‌سه‌ر ئایدیای فره لایه‌نی (multilateralism-التعددیه) جێگیر بێت”".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی پێشوو ده‌ڵێت: "بۆ گه‌یشتن به ئاستی هێزێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و بینینی ڕۆلی شیاو له ئاستی جیهانی، توركیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی پێویستیان به‌وه‌یه ئه‌و فره‌لایه‌نه‌یه له ناو وڵاته‌كه‌یان جێگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به بێ گه‌یشتن به ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و واز هێنانی ئه‌و حزبه له خه‌باتی چه‌كداری و پاراستنی مافی كورد به ده‌ستور و یاسا له ناو توركیا ناهێته دی".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت كه جیهان گه‌وره‌تره له پێنج وڵات، توركیاش وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گه‌وره‌تر بێت له‌وه‌ی كه هه‌یه، ده‌بێت ته‌نیا توركیای خه‌ڵكی به نه‌ته‌وه تورك نه‌بێت و به كرده‌یی و بێ جیاوازی توركیای كوردیش بیت، كورد و نه‌ته‌وه‌كانیتریش وه‌كو توركه‌كان مافیان پارێزراو بێت".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌دا هاتووه كه "په‌كه‌كه و به تایبه‌ت ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عبدالله ئۆج ئالان ، بڕیارێكی مێژوویان دا‌و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه ( كه سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌ی زۆر له شێوازی خه‌باتی چه‌كداری ڕابردووی، به‌ڵام ئه‌و پارته ڕۆلێكی گرنگی له كایه‌ی سیاسی ناوچه‌كه هه‌بووه ). له ڕوانگه‌ی واقع بینی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد و تورك كه جه‌بری مێژوو و جوگرافیا قه‌ده‌ره‌كانینانی پێكه‌وه به‌ستووه، واز هێنان له خه‌باتی چه‌كداری نه ترسنۆكییه نه ته‌سلیم بوون، به‌ڵكو جۆرێكه له ئازایه‌تی بۆ بڕیاردانی دروست و جێبه‌جێ كردنی بڕیاره دروسته‌كه".
نه‌رهه‌ت حالی دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه "شۆڕشگێری كه‌له ڕه‌قی نیه به‌ڵكو واقع بینی و خۆ گونجاندن و سود وه‌رگرتنه له‌ده‌رفه‌ته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانه، هه‌روه‌ك سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران هاشمی ره‌فسه‌نجانی له ڕه‌خنه گرتنێكدا له كه‌سانێك له وڵاتی خۆیدا سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان شۆڕشگێڕی و كه‌له ڕه‌قی سیاسی زۆر به‌جوانی ئاماژه‌ی پێداوه و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی كه به هه‌ڵه كه‌له ڕه‌قی به شۆڕشگێڕی ده‌زانن هه‌ڵه‌ن. كه‌له ڕه‌قی،یه‌ك ده‌نده‌ی( یك دندگی)، هه‌ر قسه‌یه‌كمان كرد ده‌بێت له‌سه‌ری بین، پیاو ئه‌وه‌یه كه له قسه‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، ئه‌وانه هه‌موویان نیشانه‌ی پاشڤه‌ڕۆی و ده‌مارگیری و نه‌زانینن، مرۆڤی ته‌ندروست ئه‌و كه‌سه‌یه له‌و كاته‌ی زانی كه ده‌بێت له ئێستادا هه‌ڵوێستێكی نوێ وه‌ربگرێت ده‌بێت بتوانێت بڕیاری خۆی بدات”.
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی دیاره كه ڕێبه‌ری زیندانی په‌كه‌كه بڕیارێكی ته‌ندروست و ڕاست و شۆڕشگێڕانه‌ی له ئێسادا داوه، به‌رده‌وامی شه‌ڕ ته‌نیا زیانی بۆ تورك و كورد هه‌یه، له ئێستادا ڕۆلی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ تۆركیا ده‌مێنێته‌وه به‌وه‌ی ئاشتی به ده‌ستور و یاسای سه‌رده‌مینانه و دیموكراسیانه جێگیر بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی پاراستن راشیگه‌یاندووه كه "پێشبینی ده‌كرێت ده‌وڵه‌تی ئیرانیش بیر له هه‌نگاوێكی هاوشێوه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ئێران‌دا به ڕێگای ئاشتیانه بكاته‌وه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان و عێڕاقیش وه‌كو ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك گرنگه هه‌موو پاڵپشتییه‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه ئاشتیخوازنه بكه‌ین".
PM:01:52:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت