غه‌ریب ئه‌حمه‌د: له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی پارتی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، یه‌كێتی ناكشێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانی رایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی پارتی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، یه‌كێتی ناكشێته‌وه.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: " له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناكشێته‌وه".
ده‌شڵێت: "مانه‌وه و گفوگۆكردن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانین و ئه‌مڕۆ به‌شداری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن وه‌ك یه‌كێتی".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی نه‌وت، به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه. له‌ناوخۆی پارتیشه‌وه جار جار باس له كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له كۆتا وه‌رزی یاسادانانی ئه‌م خوله‌دا ده‌ستپێبكاته‌وه و تا ئێستاش هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان به‌شداری دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
PM:12:06:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت