به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی CDO چاره‌نووسی چه‌كه سووتاوه‌كانی په‌كه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی CDO رایگه‌یاند كه پرۆژه‌یه‌كه‌یان داوه به حكومه‌تی هه‌رێم تا چه‌كه سووتاوه‌كانی پارتی كرێكارانی كورستان "په‌كه‌كه" بپارێزرێت.
دوێنێ هه‌ینی له رێوڕه‌سمێكدا له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه له سنووری قه‌زای دووكان له پارێزگای سلێمانی، گرووپێك گه‌ریلای په‌كه‌كه وه‌كو "نیازپاكی" بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیادا، چه‌كه‌كانیان دانا و سووتاندیان.
به‌ختیار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی CDO سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی چه‌كه سوتاوه‌كان به وێستگه‌نیوزی وت كه "به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه پرۆژه‌یه‌كمان داوه به حكومه‌ت بۆ پاراستنی چه‌كه سووتاوه‌كانی په‌كه‌كه".
به‌ختیار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی پرۆژه‌كه، شوێنی چه‌كه سووتاوه‌كان ده‌كرێته مۆزه‌خانه و خه‌ڵكی ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه.
وتیشی: "گه‌ر شوێنه‌كه‌شی نه‌كرێته مۆزه‌خانه، به‌دڵنیاییه‌وه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا چه‌كه سووتاوه‌كان ده‌پارێزرێت".
راشیگه‌یاند كه له حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی كۆتایی حكومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی چه‌كه سووتاوه‌كان بكرێته مۆزه‌خانه، "به‌جۆرێك شوێنه‌كه و چه‌كه‌كان، ئاماده ده‌كه‌ین كه گوزارشت له هه‌موو پڕۆسه‌كه بكات و سه‌ردانیكه‌ران به بینینی شوێنه‌كه له هه‌موو پڕۆسه‌ی ئاشتی تێبگه‌ن".
AM:08:59:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت