شاخه‌وان عه‌بدوڵا: دڵنیام حكومه‌تی هه‌رێم ناهێڵێت له‌وه زیاتر خه‌ڵكی ئێمه برسی بكرێت
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه دڵنیایه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ناهێڵێت له‌وه زیاتر خه‌ڵكی برسی بكرێت، ده‌شڵێت: "ئیتر كاتیه‌تی هه‌ڵوێستێك رابگه‌یه‌نین".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "ئیتر به‌س نییه؟"، نووسیویه‌تی: "له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌موو سنوره‌كانیان به‌زاند، ده‌ستیان برد بۆ قوتی خه‌ڵك و بڕیاری برسی كردن و مردنی خه‌ڵكی كوردستانیان دا".
ناوبراو كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كورستان پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێت: "ئه‌م تاوانه له‌مێژووی دروستبونی عێراق تا ئێستا یه‌كه‌مجاره ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وان مووچه‌یان نه‌بڕی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بیده‌نه‌وه، نه‌وتیان نه‌گرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌ری بده‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌هه‌مووی خراپتر كات كوشتن و درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته له‌ژێر بیانوی جۆراوجۆر جارێك دادگای ئیتحادی و جارێك دروست كردنی لیژنه، ئامانجیان ئه‌وه بوو خه‌ڵك زیاتر برسی بكه‌ن".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه سنورێك بۆ ئه‌م بێڕێزی و له‌یاسا لادانه دابنرێت، دڵنیام حكومه‌تی خۆمان خه‌مێك له‌و بابه‌ته ده‌خوات و ناهێڵێت له‌وه زیاتر خه‌ڵكی ئێمه برسی بكرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "خه‌ڵكی كوردستانیش له ئێمه ده‌خوازن چیتر بڕوا به‌به‌ڵێن قسه لوسهكانیان نه‌كه‌ین و هه‌ڵوێستێك رابگه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه دروسته‌كه‌یه".
بڕیاره ئه‌مڕۆ دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له كۆتا وه‌رزی یاسادانانی ئه‌م خوله‌دا ده‌ستپێبكاته‌وه و تا ئێستاش هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان به‌شداری دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 12ی ته‌مموزه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌داوه.
AM:08:35:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت