هاكان فیدان: ئه‌مڕۆ هه‌نگاو به‌ره‌و ئامانجی توركیایه‌كی دوور له تیرۆر نرا
وێستگه‌نیوز-
هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ به‌ره‌و ئامانجی "توركیایه‌كی دوور له تیرۆر" نرا.
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له پلاتفۆڕمی (X) له‌باره‌ی "له‌ناوبردنی چه‌ك له‌لایه‌ن گروپێك له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه"، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و پێشوازیلێكراو به‌ره‌و ئامانجی توركیایه‌كی دوور له تیرۆر نرا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "هیوای هه‌موومانه كه ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه دڵخۆشكه‌ره، نه‌هێشتنی هه‌میشه‌یی تیرۆر مسۆگه‌ر بكات".
ده‌شڵێت: "سه‌رۆكه‌كه‌مان سه‌ركردایه‌تییه‌كی مێژویی نیشاندا، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په، ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نیشانداوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند كه "پیرۆزبایی له هه‌موو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌م، كه هه‌وڵیان داوه ئه‌م ئیراده‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌جه‌كه به هه‌مو پێكهاته و ئه‌ندامه‌كانیه‌وه، نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و میلله‌ته‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:10:57:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت