سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: كۆمه‌ڵێك له براده‌رانی په‌كه‌كه چه‌كه‌كانیان دانا و په‌یامێكی مێژووییان نارد بۆ جیهان
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ براده‌رانی په‌كه‌كه چه‌كه‌كانیان دانا‌و په‌یامێكی مێژووییان نارد بۆ هه‌موو جیهان، ده‌شڵێت: "ده‌ستخۆشی له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ شایه‌تی هه‌نگاوێكی كرده‌یی بوێر بوین كه كۆمه‌ڵێك له براده‌رانی په‌كه‌كه چه‌كه‌كانیان دانا و په‌یامێكی مێژووییان نارد بۆ هه‌موو جیهان، كه ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاشتین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوودا هاتووه كه "به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌كه‌م".
ده‌شڵێت: "هه‌روه‌ك پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌م، هه‌روه‌ها سڵاو و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و به‌رێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان ئه‌كه‌م، كه زۆربه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌رهه‌می بڕیار و هیمه‌تی ئه‌وانه..".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌ركه‌س و لایه‌ك هه‌یه كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌م كاره مه‌زنه‌ی كردووه ..".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "نه‌فره‌ت له‌سته‌مكاران و شه‌ڕفرۆشان، خه‌جاڵه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی نانیان له‌تێكدان و به‌شه‌ڕدانی خه‌ڵكدایه، سڵاو بۆ ئاشتی و زمانی گفتوگۆ و ئاشتیخوازان ..".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارم هه‌موولایه‌ك ئاوڕنه‌ده‌نه‌وه له ڕابردووی خه‌م و ته‌م، چاویان له قۆناغێكی نوێ و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و وڵاتێكی ئارام و ناوچه‌یه‌كی پڕ له برایه‌تی و یه‌كسانی و پێكه‌وه‌ژیان بێت..".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
PM:10:13:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت