نێچیرڤان بارزانی ستایشی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك و توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دایه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2025/7/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كرد كه ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی چه‌كدانانی گرووپێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا، كردبوو.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له دیدارێكدا شانده‌كه سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له توركیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه، چاویان له به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكاریی به‌ڕێزیانه".
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر "گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی كرده‌وه" و ستایشی "هه‌نگاوی ئه‌مڕۆی چه‌كدانانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك و توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌مووان ته‌واوی پشتگیریی لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، پرۆسه‌كه زیاتر ده‌باته پێشه‌وه".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا شانده‌كه سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و یارمه‌تی و ئاسانكارییه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدانان، پێشكه‌شیان كردبوو".
PM:09:10:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت