مه‌سرور بارزانی: هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی به‌دیهێنانی ئاشتی راسته‌قینه بن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێشوازیی له یه‌كه‌م هه‌نگاوی چه‌كدانانی په‌كه‌كه ده‌كات، ده‌شڵێت: "هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی به‌دیهێنانی ئاشتی راسته‌قینه بن".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "پێشوازی له پرۆسه‌ی ئاشتی و یه‌كه‌م هه‌نگاوی چه‌كدانانی په‌كه‌كه ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی به‌دیهێنانی ئاشتی راسته‌قینه بن و سه‌رده‌مێكی نوێی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی ده‌ست پێ بكات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.
ده‌ستیپێكرد.
PM:08:51:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت