بافڵ تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال كه ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كیی پرۆسه‌ی ئاشتی بوو، به‌رده‌وامین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال كه ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كیی پرۆسه‌ی ئاشتی بوو، به‌رده‌وامین"، ده‌شڵێت: "كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له باكووری كوردستان و توركیا ".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای پارتی یه‌كسانی و دیموكراتیی گه‌لان (ده‌م پارتی) كرد كه پێكهاتبوون له تولای هاتیمۆغولاری ئۆروچ، هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی؛ كه‌سكین بایندر، هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان؛ سه‌رهات ئه‌ره‌ن و مه‌همه‌ت كاماچ، په‌رله‌مانتارانی ده‌م پارتی.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی به گه‌رمی پێشوازی له چه‌كدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان كرد و وتی: "ئێستا كاتی ساڕێژكردنی برینه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له باكووری كوردستان و توركیا كه له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان پێكهاتبێت".
وتیشی: "وه‌ك چۆن سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كیی پرۆسه‌ی ئاشتی بوو و بۆ یه‌كه‌مجار ده‌رگای گفتوگۆی له نێوان قه‌ندیل و ئه‌نقه‌ره‌دا كرده‌وه، ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وامین".
لای خۆیه‌وه، وه‌فدی ده‌م پارتی سوپاس و پێزانینیان بۆ رۆڵی ئه‌رێنی و پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتی ده‌ربڕی كه به‌شێكی گرنگن له سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانیان خسته‌ڕوو.
PM:06:49:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت