کەجەکە: ئەو هەنگاوانەی ئۆجەلان داوای دەکات جێبەجێی دەکەین
وێستگەنیوز_
کۆما جڤاكین کوردستان (کەجەکە) لە بارەی پرۆسەی ئاشتی تورکیا و بآنگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت: دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی تەمووزی 2025، کەجەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئەوانی داوا دەکات، جێبەجێی دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ئەوە هاتووە کە: "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت."
ئاماژە بەوەشدەکات، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بە دیل گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتێکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.
AM:09:04:10/07/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت