"هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه و نه‌وت رێككنه‌كه‌وتن"
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی مووچه و نه‌وت رێككنه‌كه‌وتوون، بڕیاریشه سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.
كه‌ناڵی رووداو بڵاویكرده‌وه كه "شاندی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و گفتووگۆكان به‌رده‌وامن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاری ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه نه‌خراوه‌ته ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێش كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و گه‌ر تا كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ شاندی هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن، ناردنی مووچه و په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك پاشكۆ ده‌خرێته كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
شاندی هه‌رێم پێكهاتووه له د.كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت، د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ پێكهاتوون، شانده‌كه‌ی به‌غداش پێكهاتوون له سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ".
له كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندى به‌غدا جه‌ختی له راده‌ستكردنی دۆسێی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمیش سووره له‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی به‌شێكی نه‌وته‌كه بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ.
PM:09:13:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 2948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت