نه‌وه‌ی نوێ: به‌هۆی ئیلتیزام نه‌كردنی پارتی و یه‌كێتی به رێكه‌وتنه‌كانه‌وه، به‌غدا مووچه‌ی نه‌ناردووه
وێستگه‌نیوز-
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئیلتیزام نه‌كردنی پارتی و یه‌كێتی به رێكه‌وتنه‌كانه‌وه، به‌غدا مووچه‌ی نه‌ناردووه، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی به لای پارتی و یه‌كێتی-یه‌وه گرنگ نه‌بێت مووچه و گوزه‌رانی خه‌ڵكه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2025، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌وه‌ی به لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت مووچه و گوزه‌رانی خه‌ڵكه".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "هه‌ربۆیه له هیچ كام له‌و خاڵانه‌ی به‌غدا داوای ده‌كات، ئه‌مان نه‌رمیان نه‌نواندووه تا مووچه‌خۆران له‌وه زیاتر بێ مووچه نه‌بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوو بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕان قومار به ژیان و قوتی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له دوو مانگه مووچه‌خۆران بێ مووچه‌ن و به‌هۆی دزی و تاڵانییهكانی پارتی و یهكێتیهوهو ئیلتیزام نه‌كردنیان بهرێكهوتنهكانهوه له‌گه‌ڵ به‌غدا، حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی نه‌ناردووه".
ده‌شڵێت: "ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچووە لە پێناو قووتی خەڵکدا نەوت رادەست ناکات، تەنانەت ئامادەنین بەشێکیشی رادەست بکەن،هەروەک چۆن رازی نین کە 42 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ هەڵبگرن و باقیەکەی بدەن بە بەغدا و ئامادەش نین بەشێک لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان رادەست بکەن، هاوکات رازیش نین بە تەوتینکردنی مووچە لەسەر بانکە فیدڕاڵیەکان".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاندووه كه "ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن بانگەشەی هەلبژاردنە لەسەر حسابی قوتی خەڵک و دەیانەوێت وەک نمایش بۆ ماوەیەک بکشێنەوە لە حکومەتی بەغدا لەم کاتی هەڵبژاردنەدا بۆ بانگەشە، بەڵام زەرەرمەندی یەکەم خەڵکە، بۆیە وەک نەوەی نوێ رایدەگەێنین ئەگەر ئەم بەناو حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتەی هەرێمە دۆخی خەڵک و گوزەرانیان بەلاوە گرنگ بێت ئەوا هێشتا نەچووە بچێت و دەتوانن هەر ئەمشەو لەگەڵ بەغدا رێک بکەون و خەڵک و مووچەخۆرانیش لەم دۆخە رزگار بکەن".
PM:08:38:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت