قوباد تاڵه‌بانی دوو پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی والی و كۆڕنیشی ده‌روازه‌ی كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دوو رێوڕه‌سمی جیادا پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی والی و پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی كۆڕنیشی ده‌روازه‌ی كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه (7/7/2025) قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له ڕێوه‌ڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی والی له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌واری شاری سلێمانی كرده‌وه.
پڕۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی سلێمانی و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت به گوژمه‌ی 8 ملیارد دینار جێبه‌جێ كراوه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵخی له‌سه‌ر شه‌قامی هه‌واری شار و شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری پردی كۆبانێ ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكی دیكه‌دا قوباد تاڵه‌بانی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی كۆڕنیشی ده‌روازه‌ی كرده‌وه.
كۆڕنیشی ده‌روازه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگیی گه‌شتیارییه و له‌سه‌ر لێواری چه‌می قلیاسان دروست كراوه و گه‌شتیاران و دانیشتوانی سلێمانی به سه‌ردانی پڕۆژه‌كه ده‌توانن كاتێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببه‌ن.
PM:08:18:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت