"هه‌رێم رازی بووه نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو راده‌ستی به‌غدا بكات"
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق رازی بووه ئاماده‌یه ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو راده‌ست بكات، له به‌رامبه‌ردا به‌غدا به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌رێم دابین بكات.
كه‌ناڵی رووداو له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به "ئاگادار" وه‌سفی كردووه و ناوی نه‌بردووه بڵاویكرده‌وه كه "ره‌شنووسی رێككه‌وتن له‌باره‌ی راده‌ستكردن و هه‌نارده‌ی نه‌وت له قۆناخی كۆتاییدایه و گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كی كه تێیدا كراوه ئه‌وه‌یه، ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهێندراو راده‌ست ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵی پێویستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دابین بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دوو مه‌به‌ست؛ یه‌كه‌میان، دیاریكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و، دووه‌م، دیاریكردنی ئاستی پێویستی به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی وه‌ك نه‌وتی سپی، به‌نزین، گازوایل كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵ دابینی بكات".
بڕیاریشه سبه‌ی دووشه‌ممه، 7ی ته‌مموز، وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێته به‌غدا و پێیان ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان رازییه به‌و شێوازه‌ی دانراوه بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه "قۆناخێكی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرس و راوێژكردنه به هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعه‌كان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه، كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، تاوه‌كو دواتر بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پێشینه‌یه‌كی پاره‌ی مووچه بدرێت، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌وێته رۆژی سێشه‌ممه یان رۆژانی دواتر، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروست نه‌بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 6ی ته‌مووز بوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌داوه.
PM:10:17:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت