مه‌سرور بارزانی: به گرنگییه‌وه چاودێری لافاوه‌كه‌ی ته‌كساس ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نویسوویه‌تی: "ئێمه به گرنگییه‌وه چاودێری ڕه‌وشی ئه‌و لافاوه‌ی ته‌كساس ده‌كه‌ین".
مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییانی ئه‌و لافاوه ده‌رده‌بڕم".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه خواست كه به هۆی لافاوه‌كه‌وه بریندار بوون.
PM:09:11:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت