كاروان یاروه‌یس: ئه‌ردۆغان وتی تێڕوانینی نه‌رێنیمان بۆ یه‌كێتی نییه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ توركیا، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته پێی راگه‌یاندوون كه تێڕوانینی نه‌رێنییان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نییه.
رۆژی 1ـی 7ـی 2025، وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كۆبوونه‌وه.
كاروان یاروه‌یس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه بووه، به‌كوردسات نیوزی وت كه "ئه‌ردۆغان وتی ئێستا تێڕوانینێكی نه‌رێنیمان نییه بۆ یه‌كێتیی و په‌یوه‌ندیمان هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی توركیا وتوویه‌تی: "تیمه‌كه‌ی خۆم راده‌سپێرم له په‌یوه‌ندیدا بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، راپۆرتێكی هه‌ڵسه‌نگاندنم پێ بده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه بڕیار ده‌ده‌م".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ندێك شتی تریش وترا، به‌ڵام "واباشتره له میدیا نه‌یڵێم"، وتیشی: "من خۆم ئاماژه‌ی زۆر ئیجابیم بینی، ئه‌مجاره كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت".
كاروان یاروه‌یس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه یه‌كێتی خاڵێكی زۆر گرنگی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتییه له توركیا.
PM:07:12:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت