دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان: گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت و بەپێی جۆریان نرخیان بۆ دادەنرێت


وێستگەنیوز_

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت و بەپێی جۆریان نرخیان بۆ دادەنرێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 6ـی تەمووزی 2025، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕاسپاردنی محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی لێژنەی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی گەنمی ماوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی خۆشناو و قەیوان، بڕیاردرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەم شێوەیەی خوارەوە":

1- گەنمی پلە یەک بە 550 هەزار دینار. 

2- گەنمی پلە دوو بە 525 هەزار دینار. 

3-پرۆسەی وەرگرتنەکە لە ڕێککەوتی 15ـی تەمموزی 2025، دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، هاوکات شایستە داراییەکانی جووتیاران لە ماوەی دوومانگدا لەلایەن هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان خەرج دەکرێت.


PM:06:42:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو