نێچیرڤان بارزانی بۆ مەشهەدانی: له هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى مووچە به‌رده‌وام ده‌بین
وێستگەنیوز_
نێچیرڤان بارزانی و مەشهەدانی کۆبوونەوە و راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به رێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌م قۆناخه هه‌ستياره‌دا".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی 7ـی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و "باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان کرد. هه‌روه‌ها لەباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به ڕێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستياره‌دا. له‌م باره‌يه‌وه ئومێد و گه‌شبينيى خۆيان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نيشان دا و دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، "مەحموود مەشهەدانی، سوپاسى رۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى نێچيرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى هاوبه‌شييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرد".
هەروەها، نێچيرڤان بارزانى "دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت".
لای خۆیەوە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "مەشهەدانی و نێچیرڤان بارزانی دەستپێکردنی گفتوگۆی جیدی لەسەر مووچە رادەگەیەنن".
PM:05:39:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت