یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان: کڕینی بووکەڵەی لابووبوو بە باش نازانین


وێستگەنیوز-

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بووکەڵەی لابووبوو فەتوایەکی نوێی دەرکرد.


ئەمڕۆ شەممە 5ی تەموزی 2025، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، "بووکەڵەی لابووبوو ئێستا بە شێوەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە و خەڵک دەیکڕن، لەبارەی حوکمەکەی مشتومڕێکی زۆر هەیە، بەپێی بەدواداچوون و سەرنجدانی ئێمە، بە باشی نازانین خەڵک بیکڕن لەبەر ئەوەی جۆرێک لە بەفیڕۆدانی ماڵی تێدایە".

وتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بە مەبەستی یانسیب و بەخت گرتنەوە ئەو بووکەڵەیە نەکڕن، چونکە ""حەرامە".


PM:09:13:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو