زانا مەلا خالید: گەشبین بن بەوەی "مەسروری هەمووان" خۆڕاگرانە رووبەڕووی ئەم قەیرانانە دەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەووەتەوە و دەڵێتم، " گەشبینین بە تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و گەشبینیمان لە خۆڕاگریی گەلەکەمان".
ئەمڕۆ شەممە 5ی تەموزی 2025، زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نووسینێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی، "جێی سەرسوڕمان نییە ئەگەر ببینین نەیارانی دۆزی گەلەکەمان بە هەموو توانایەک هەوڵی لاوازکردن و سڕینەوەمان بدەن، ئەوە مێژووە و ئێمە خاوەن دۆزی گەلێکی ستەمدیدەین و ئەوانیش ستەمکارن".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوەی جێی داخە، کەسان و گرووپێک هەن، تەنیا بە کوردی قسە دەکەن، ئەگەرنا جێبەجێکاری ئەجێندا و پیلانی دوژمنانی گەلی کوردستانن و پیلانداڕێژەرن بۆ ئەو ئامانجەی نەیاران کە بە درێژایی مێژوو نەیانتوانی بەرامبەر گەلی کوردستان پێی بگەن".
دەشڵێت، "سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانە، گەشبینین بە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە و گەشبینیمان لە خۆڕاگریی گەلەکەمان سەرچاوە دەگرێت کە بوونەتە قەڵغانی پاراستنی دەستکەوتەکان و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران. بۆیە گەشبین بن بەوەی (مەسروری هەمووان) خۆڕاگرانە رووبەڕووی ئەم قەیرانانە دەبێتەوە و هێز و ئیرادەمان سەرکەوتوو دەبێت".
PM:07:39:05/07/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت