عومه‌ر گوڵپی: هێشتا لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات خۆیان ناچار نابینن مووچه دابه‌ش بكه‌ن!
وێستگه‌نیوز-
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "كه‌ی ناچار ده‌بن به دابه‌شكردنی مووچه؟"، رایگه‌یاند كه "نزیكه‌ی مانگێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر قسه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌ته ماوه به‌سه‌رچووه‌كه كه وتی:" ئه‌گه‌ر ناچار بین ده‌توانین به داهاتی نه‌وت و ناوخۆ مووچه دابه‌ش بكه‌ین!"، به‌ڵام تا ئێستاش كه چووینه‌ته مانگی حه‌وته‌وه، هیچ باسێك له مووچه‌ی مانگی پێنج و شه‌ش نییه‌و دیار نییه ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار كه‌ی ناچار ده‌بێت؟".
ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووه ده‌ڵێت: "قسه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی دروسته، چونكه ئه‌وان له ساڵی 2024 و شه‌ش مانگی ئه‌مساڵیش (2025)، یه‌ك دیناری داهاتی ناوخۆیان بۆ مووچه خه‌رج نه‌كردووه، پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانیش ده‌بوو (3 ترلیۆن) و (311 ملیار) دینار له خهزێنهكهیدا بووایه!".
ده‌شڵێت: "له داهاتی نه‌وتیش ده‌بوو پاش لێده‌ركردنی خه‌رجی كۆمپانیاكان ئه‌وان نزیكه‌ی (5 ترلیۆن) و (600 ملیار) دینار داهاتیان بدایه به خه‌زێنه‌ی گشتی!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك ده‌ڵێن له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری دارایی وتویه‌تی ته‌نها (160 ملیار) دینارمان له‌به‌رده‌سته!، كه‌واته نهێنی بوونی داهاتێكی زه‌به‌لاحی نزیكه‌ی (9 ترلیۆن) دینار‌و نه‌بوونی له خه‌زێنه‌كه‌ی وه‌زیریی داراییدا هه‌ر بۆ قسه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات خۆیان ناچار نابینن مووچه دابه‌ش بكه‌ن!".
عومه‌ر گوڵپی راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: خه‌ڵكی كوردستان كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاخی و سته‌مكار ناچار ده‌كات به مووچه دابه‌ش كردن؟ كه‌ی له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی و ئه‌م برسیكردنه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت؟ چونكه ده‌سه‌ڵات پاش دوو مانگ له دواكه‌وتنی مووچه هێشتا پێی وایه نه ناچاره له داهاتی نه‌وت و ناوخۆ مووچه دابه‌ش بكات، نه ناچاره به یاسای بودجه ڕازی بێت له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا تا به‌غدا مووچه بدات!".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 5ی ته‌مووزه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌داوه.
PM:12:11:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت