هێزه‌كانی 70 سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه دەنگۆی جوڵەپێكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه هه‌میشه چاوكراوه و ئاماده‌یه بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و تیرۆریستان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له‌هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سێبه‌ر هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه هه‌ندێك كه‌رتی سه‌ربازی و پێشمه‌رگه جوڵه‌ی سه‌ربازییان هه‌بووه له هه‌ندێك ناوچه‌ی جێناكۆك، ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كه‌هیچ جۆره جموجۆڵێكی سه‌ربازی رووی نه‌داوه".
راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان هه‌یه له سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و له‌م رۆژانه‌ی دوایدا هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندیدا بووین و كاری هاوبه‌شمان كردووه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌مو مه‌ترسی و جموجوڵه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا".
راشیگه‌یاندووه كه "دڵنیایی ده‌ده‌ین كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌میشه چاوكراوه و ئاماده‌یه بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و تیرۆریستان".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70دا هاتووه كه "جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه دورن له‌ڕاستی و داواكارین له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به ویژدان و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌واڵانه‌دا بكه‌ن و زانیاری راست و دروست له‌سه‌رچاوه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه وه‌ربگرن".
AM:11:51:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت