كۆتا گه‌ڕان بۆ ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئیداره‌ی سۆران رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ كۆتا گه‌ڕان بۆ ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا ده‌كرێت و گه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه دۆسیه‌كه‌ی داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی ئیداره‌ی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2025 "به سه‌رپه‌رشتی موقه‌ده‌می پۆلیس كاروان میراوده‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، له كۆتا رۆژی مانگی سێیه‌م هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر و چڕ به به‌شداری 100 كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر كه دابه‌ش كراون بۆ (20) تیم گه‌ڕان ده‌كه‌ین به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا، به ئومێدی ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆتا ده‌رفه‌ت بتوانین ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزینه‌وه".
به‌رگری شارستانی ئیداره‌ی سۆران ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌بێته دواهه‌مین رۆژی گه‌ڕانمان و ئه‌گه‌ر نه‌توانرا بدۆزرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م كه‌یسه داده‌خه‌ین و كۆتایی ده‌هێنین به گه‌ڕان و پشكنینه‌كانمان".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ته‌وای تواناكانمان له رووی مرۆیی و ئامێر و كه‌ره‌سته به‌رده‌سته‌كان به‌كارده‌هێنین".
رۆژی شەممە، 5ـی نیسانی 2025، خێزانێک بۆ گەشتکردن چوونە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، لەو کاتە خوشک و برایەکی خێزانەکە، بۆ وێنەگرتن چوونە لێواری ڕووبارەکە، براکە دەکەوێتە نێو ڕووبار و خوشکەکەی بە ناوی ئا‌ڤێستا یوسف هەوڵی ڕزگارکردنی براکەی دەدات، بەڵام براکەی لەناو ڕووبارەکە بە سەلامەتی ڕزگاری بوو و ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵیش تا ئێستا بێسەروشوێنە.
AM:08:46:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت