وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نگۆی چه‌ند میدیایه‌كی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌نگۆی چه‌ند میدیایه‌كی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه شه‌وی رابردوو له هه‌ولێر به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ر به ئیسرائیل.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند كه "له چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی له ئێران، وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه شه‌وی رابردوو له هه‌ولێر به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ر به ئیسرائیل".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه‌كارین و دوورن له ڕاستی، نه بنكه‌ی ئیسرائیلی له كوردستان هه‌یه و نه ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌نجام دراوه".
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه "شه‌وی ڕابردوو درۆنێك له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی له نزیك هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م هێرشانه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێ گرووپی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی فیدراڵی سنوورێك بۆ ئه‌م كاره تێكده‌رانه دابنێن و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر به تاوانباران بگرنه به‌ر".
AM:08:15:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت