وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەکەوێتە رۆژی دووشەممە


وێستگەنیوز_ 

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، رۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووە و دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەکەوێتە رۆژی دووشەممە.
 
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە 6ـی 7ـی 2025 لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی "هەژماری من" بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە 7ـی 7 دواخراوە.
 
ئاماژە بەوەش کراوە، لەبەر ئەو هۆکارە لە رۆژی دووشەممە بڕی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان، دەتوانن لەو رۆژەدا سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان.


PM:09:35:04/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو