سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: لە حەویجە حەشدی شەعبی نزیکەی 55 کەس بە تۆمەتی بەعسی بوون دەستگیردەکات
وێستگەنیوز_
لە حەویجە حەشدی شەعبی نزیکەی 55 کەس بە تۆمەتی بەعسی بوون دەستگیردەکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند: ئەمرۆ هەینی 4ـی 7ـی 2025، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکیان بۆ قەزای حەویجە ئەنجامداوە و تێیدا نزیکەی 55 کەسیان بە تۆمەتی دڵسۆزی و پشتگیریکردنی حیزبی بەعس دەستگیرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار براون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: یەکێک لەو کەسانە پیشەی کاسبە و ناوی یوسف ساڵح جبووریی’ـە و لە دایکبووی 1964ـە. لە ئێستادا لە لایەن ئاسایشی حەشدی شەعبی لە حەویجە لە گوندی هەیهاوی دەستگیرکراوە.
لە ماوەکانی رابردووشدا، لە ناوچەکانی کەرکووک و دەورووبەری، دەست بەسەر ژمارەیەک زۆر زەویدا گیران کە خاوەندارێتییان بۆ بەرپرسە باڵاکانی رژێمی بەعسی عێراقی دەگەڕایەوە.
PM:07:53:04/07/2025
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت