زاگرۆس هیوا: یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلا له 10 بۆ 12ی ئه‌م مانگه چه‌ك داده‌نێ
وێستگه‌نیوز-
زاگرۆس هیوا، وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، كه باڵی سیاسیی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه رایگه‌یاند كه له نێوان 10 بۆ 12ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلاكانیان كه له 20 تا 30 كه‌س پێكدێت، له سلێمانی چه‌كه‌كانیان داده‌نێن.
زاگرۆس هیوا، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسی وتووه كه "له هه‌وڵێكدا بۆ ده‌ربڕینی ئیراده‌ی باشی خۆیان بۆ ئاشتی و سیاسه‌تی دیموكراسی، له نێوان 10 بۆ 12ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلا له سنوری پارێزگای سلێمانی له چیاكان دێنه خواره‌وه و چه‌ك داده‌نێن".
وتیشی: "به سه‌رپه‌رشتیی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌ریلا چه‌كه‌كانیان له‌ناوده‌به‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێشتا ژماره‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه دێنه‌خواره‌وه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ره‌نگه له‌نێوان 20 بۆ 30 گه‌ریلادا بن".
وته‌بێژی كه‌جه‌كه راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و چه‌كدانان بنێت، پێویستە سزاكانی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن ئەنقەرەوە هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەوانیش هەنگاوی كرداری بننێن، وە پێویستە حكومەتی توركیا دڵنیایی بدات، ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە چەك دادەنێن دووبارە تێكەڵ بە ژیانی سیاسی و دیموكراسی لە توركیادا بكرێنەوە و نابێت سزای یاسایی و سیاسی بدرێن".
AM:11:44:04/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت