سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره: دان به حكومه‌تی به‌ناو هۆتێل ره‌شید له كه‌ركوك نانێین
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له توركیا سه‌ردانی پردێ-ی كرد و رایگه‌یاند كه دان به حكومه‌تی خۆجێی له كه‌ركوك نانێن.
سه‌معان ئاغا كه هاوكات سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی یه‌كگرتووی عێراقه، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، به یاوه‌ری هه‌یسه‌م هاشم موختارئۆغڵو جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ماردین ته‌حسین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له كاندیرانی به‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و ناحیه‌ی پردێ به‌ڕێكه‌وت.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ركوكی ره‌تكرده‌وه و به "حكومه‌تی هۆتێل ڕه‌شید" ناوی برد، هاوكات هه‌موو ئه‌و لیژنانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ئیداری پێكهێنراون و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان "نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌ل ناكه‌ن و ده‌ربڕی خواسته‌كانی پێكهاته‌كانی پارێزگاش نین له پێش هه‌موویانه‌وه پێكهاته‌ی توركمان.
سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی له لێدوانه‌كه‌یدا له گۆڕه‌پانی قه‌زای پردێ، وتی: "ئێمه دان به حكومه‌تی به‌ناو هۆتێل ڕه‌شید له كه‌ركوك نانێین، دان به‌و لیژنانه‌دا نانێین كه له‌ژێر ناوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ئیداری پێكهێنراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت، درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته‌كانی په‌راوێزخستن و تاكڕه‌وییه، چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه له دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی خۆجێی له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌مای نیشتمانی دادپه‌روه‌رانه ده‌ستپێده‌كات كه گه‌ره‌نتی به‌شداریكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی پارێزگاكه به‌بێ په‌راوێزخستن و قۆرخكاریی ده‌كات".
وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌مان قبوڵ نییه، داوای پۆستی پارێزگار و فه‌رمانده‌ی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "كه‌ركوك نه به زمانی ژووره داخراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، نه به لیژنه‌كانی له‌دایكبووی رێككه‌وتنه نادروسته‌كان... كه‌ركوك هی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی".
AM:10:03:04/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت