لە شاری کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەموزی 2025، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، ئەمشەو لە کەرکوک دەنگی تەقینەوە بیسترا، دواتر دەرکەوت درۆنێک لە گەڕەکی بەدر لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە.
تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە نازانرێت درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان خۆی کەوتووەتە خوارەوە.
لە شەوی 30ی حوزەیرانی 2025، سێ کاتیۆشا لە شاری کەرکوک کەوتنەخوارەوە، یەکێکیان لە گەڕەکی عروبە بەر ماڵێک کەوت، دووانی دیکەش لە فڕۆکەخانە کەوتوونە خوارەوە.
PM:09:57:03/07/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت